شارپرێس:
لەوەڵامی دوو پرسیار سەبارەت بەفرۆشتنی کارتی هەڵبژاردن‌و دابەشکردنی دیاریی بەسەر هاوڵاتیاندا لەلایەن كاندیده‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌وه، نوسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای دەسەڵاتی شیعەکان ڕایگەیاند، "هەردوکیان ڕێگەپێدراونین".
لەگەڵ نزیکبونەوەی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، بەشێک لەهاوڵاتییانی شیعە مەزهەب داوای فەتوای سیستانی‌یان سەبارەت بەفرۆشتنی کارتی دەنگدان بەهۆی کەمدەرامەتییەوەو دابەشکردنی دیاریی بەسەر هاوڵاتیاندا کردوە.
له‌وباره‌یه‌وه نوسینگەی عەلی سیستانی ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و نوسیویه‌تى، "فرۆشتنی کارتی دەنگدان بەهیچ شێوەیەک ڕێگەپێدراو نییە، بەهەر هۆکارێک بێت".
جه‌ختیشیكردوه‌ته‌وه، "هەروەها دابەشکردنی دیاریی بەسەر هاوڵاتیاندا لەلایەن کاندیدەکانەوە ڕێگەپێدراو نییە".
بڕیاروایه ڕۆژى 11ى 11ى ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، ئامادەکارییەکانیش لەلایەن کۆمسیۆنەوە بەردەوامە، به‌ڵام له‌چه‌ند شارێكى عێراق باس له‌وه‌ده‌كرێت، تادێت نرخى كڕین‌و فرۆشتنه‌وه‌ى كارته‌كانى ده‌نگدا نرخیان به‌رزده‌بێته‌وه به‌هۆى ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ى پێوه‌ى ده‌كرێت.