شارپرێس:
نەبیل مەرسومی، شارەزای ئابوریی عێراق ئاشكرایكردوە، پارهى نهوت چیتر بهشى دابینكردنى موچهى فهرمانبهرانو موچهخۆران ناكات.
مەرسومی لەپۆستێكدا لەهەژماری تایبەتى خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک نوسیویهتى، "دواکەوتنی موچە تەنها بۆ خانەنشینان نابێت، بەڵكو فەرمانبەرانیش دەگرێتەوە، چونكە داهاتی نەوت بەشی موچە ناكات."
هەروەک وتویەتی، "توانای دەوڵەت بۆ قەرزكردنی ناوخۆییو داشكاندنی گواستنەوەكان زۆر لاواز بوە".
دەشڵێت، "پێویستە پشتێنەكانتان توندبكەن، چونكە لەوانەیە بەمزوانە پێویستتان پێیان بێت، ئەوەی بڕواش ناكات با بچێت لەشەتولعەرەب ئاو بخواتەوە."
مەرسومی پێشتر لەپۆستێکدا ڕایگەیاندبوو، نزیكەی هەموو داهاتی هەناردەی نەوتی خاو (دوای دەرهێنانی تێچوی كۆمپانیا نەوتییەکانو تێچوی ڕێككەوتننامەی چین) تەنها بۆ دابینكردنی موچە چوە."
مەرسومی ئاماژهى بهوهداوه، بۆ چارەسەركردنی لێكەوتەكانی ئەم دۆخە مەترسیدارە كە توانای گەشەی ئابورییو دابینكردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان بۆ دانیشتوان لاوازدەكات، تەنها دوو چارەسەر هەیە كە هەردووکیان تاڵن، ئەوانیش، یان كاركردن لەسەر زیادكردنی داهاتە گشتییەكان لەهەردوو بەشی نەوتیو نانەوتی، یان چاكسازیی لە سیستەمی موچەو دوبارە ڕێكخستنەوەی لەڕێگەی چارەسەركردنی موچەی پلە تایبەتو دوانەكانو ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵیو كۆنترۆڵكردنی دارایی گشتییو بەكارهێنانی خەرجییەكان بەشێوەیەكی ژیرانە.
جهختیشدهكاتهوه، "ئەگەرنا، حكومەتی داهاتوو ڕوبەڕوی بژاردەی تاڵی تر دەبێتەوە، لەوانە كەمكردنەوەی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار یان پێداچونەوە بەپاڵپشتی حكومەت، كە هەمویان بڕیارێكن خاوەن داهاتە جێگیرەكانو چینی هەژاران تێچوە ئابورییو كۆمەڵایەتییەكەی دەدەن".
