شارپرێس:
سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو دیارده‌یه‌كى سروشتیى گه‌ردونیى ڕوده‌دات، ئاسمان وه‌ك ڕه‌نگى خوێنى لێدێت، گه‌ردونناسێكى كوردیش زانیاریى زیاتر له‌وباره‌یه‌وه ئاشكراده‌كات.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى سالار حاجی عەلی شارەزاى کەشناسیی‌و گەردونناسی ئاشكرایكردوه، یەکشەممەی داهاتوو کاتژمێر 6ی ئێوارە مانگگیرانی تەواوەتی ڕودەدات‌و ماوەی پێنج کاتژمێریش دەخایەنێت.
ڕاشیگه‌یاندوه، "ئه‌و دیارده‌یه پێی دەڵێن مانگگیرانی خوێناوی".
شاره‌زایان پێیانوایه، هەموو که‌سێک دەتوانێت بەئاسایی سەیری بکات‌و وەکو خۆرگیران نییە کاریگەری بۆ سەر چاو هەبێت.
شاره‌كه‌ى كه‌شناسى‌و گه‌ردونناسى ده‌ڵێت:"ئه‌و دیارده‌یه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو ڕوو ده‌دات، لەزۆربەی وڵاتانى ئاسیا، ئوسترالیا، دواتر ئەوروپا، ئەفریقیاو زۆربەی زەریای هیندی ئەو کیشوەرانه کەمتر ده‌بینرێت".
به‌وته‌ى ئه‌و، "مانگگیرانی تەواو بەشێوەی سور تا قاوەیی دەبینرێت، هەروەها بەشێکی کەمى چه‌ند وڵاتێكیش بەشێوەی نیمچەیی بینه‌رى دیارده‌كه ده‌بن، به‌ڵام ناوەندی سێبەری ئەم مانگگیرانە، کە زۆرترین ماوە بەڕەنگی سور دەبینرێت، سەروی باکوری زەریای هیندی‌و باشوری هیندستان دەبێت".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ش ئاخۆ له‌هه‌رێم مانگگیران چۆن ده‌بێت، شاره‌زاكه ده‌ڵێت:"بینینی ڕاستەقینەی مانگگیران بەندە بەبارودۆخی کەشوهەواو هێڵی بینین بۆ مانگ، كه ئاخۆ مانگگیران چۆن دەبێت، به‌ڵام مانگگیرانى ته‌واو لەجیهان‌و بەتایبەت لەهەرێمی کوردستان ڕودەدات، به‌ڵام له‌هه‌رێم كاتى خۆرئاوابون ڕوو ده‌دات‌و ڕه‌نگه‌كه‌شى بەشێوەیەکی زۆر ڕون بەڕەنگی سورو قاوەیی دەبینرێت".
ساڵانە چەندجارێک ڕودەدات، هەرجارەو لەچەند کیشوەرێک دەردەکەوێت، بەڵام دەرکەوتنی ئەمجارە جیاوازە، پێدەچێت تا چەند ساڵێكى تر لەهەرێمی کوردستان هاوشێوەی سور دوبارە نەبێتەوە، بەڵام مانگگیرانی تر ڕودەدات بەشێوەی نیمچەیی‌و بەشەکی.
به‌وته‌ى سالار حاجى عه‌لى، "مانگگیرانی داهاتوو هاوشێوەی سور لە(31ی 12ى 2028و مانگگیرانێكى دیكه‌ش له20 بۆ 21ى 12ى 2029 ڕودەدات".
