هەرێمی کوردستان 72 کاتژمێری قورس بەڕێدەکات

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 6366 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ماوەی 72 کاتژمێر مۆڵەتی کۆتایی داوەتە شاندی هەرێمی کوردستان، سەرچاوەیەکی ئاگاداریش بەشارپرێسی وت، "سودانی وتویەتی بەبێ هەناردەکردنەوەی نەوت لەم مانگەو بێ ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆ، چاوەڕێی موچەی دیکە مەبن".


بەگوێرەی زانیارییەکانی شارپرێس، تا سبەینێ یەکشەممە دەبێت کۆنوسی ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا ئامادەبکرێت، دواتر دەبرێتە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ئەوە دەبێتە کۆتا کۆنوسی ڕێککەوتن‌و ئەگەر لەماوەی 72 کاتژمێردا شاندەکانی هەولێر‌و بەغدا نەگەنە ڕێککەوتن، دۆخێکی سەخت چاوەرێی شەش موچەی کۆتایی ئەمساڵ دەکات.

وەك سەرچاوەکەی شارپرێس وتی، "لێکنزیکبونەوە لەنێوان هەولێرو بەغدا هەیە، بەڵام گومانیان هەیە لەوەی دوبارە لەئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەستکاری ڕەشنوسی ڕێککەوتنەکە بکرێت".