ناتانیاهۆ: هیچ دەوڵەتێكی فەلەستینی بوونی نابێت

جیهان

21 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 896 جار خوێندراوه‌ته‌وه


 
شارپرێس:

ئەمڕۆ پێنجشەممە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، پلانی E1ی پەسەندكرد بۆ بەدابەشكردنی كەناری رۆژئاوا بۆ دوو بەش و فراوانكردنی كۆمەڵگەكانی نیشتەجێبوونی پەسەند كرد.

 ناتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، رایگەیاند، شكست بە حەماس لە غەززە دەهێنین و هیچ دەوڵەتێكی فەلەستینیش بوونی نابێت.

 ناتانیاهۆ پرۆژەیەكی واژۆكردووە كە بەشێوەیەكی بەرچاو كۆمەڵگە نیشتەجێبوونەكانی نزیك قودس فراوانتر دەكات.

ناتانیاهۆ ئاماژەی بەوەدا، بەپێی ڕەزامەندییە نوێیەكە "سنوری ڕۆژهەڵاتی ئیسرائیل دۆڵی ئوردن دەبێت، نەك مەعالە ئەدومیم".

هاوكات ناتانیاهۆ بەپەلە شوێنی رێوڕەسمەكەی بەجێهێشت رایگەیاند دەبێت بڕوات بۆ شوێنێكی دیكە بۆ كاری پێویست بەڵام رونی ناكاتەوە.

بەگوێرەی سەرچاوەكان ناتانیاهۆ بەكارێكی بەپەلە بۆ وەزارەتی بەرگری چووە، بەڵام زانیاری پێویست بڵاونەكراوەتەوە.
ئ.ه