شارپرێس:
کۆمپانیای سۆمۆ ئاشكرایكرد، هەموو ئامادەکارییەکیان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دهستپێكردوە، دەشڵێت، "سەرجەم گرێبەستو پابەندبونەکانیان لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانە تەواوکردوە کە نەوتی هەرێم دەکڕن".
کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) ڕاگەیەندراوێکى بڵاوكردهوهو نوسیویهتى، "هەموو ئامادەکارییەکانیان بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆسەکە کردوەو چاوەڕوانی هەرێمن نەوتیان ڕادەستبکات، بەڵام تائێستا هیچ بڕە نەوتێکنان ڕادەستنەکراوە".
عەلی نزار بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ لەڕاگەیەندراوەكەدا وتویهتى، "حکومەتی فیدراڵیو حکومەتی هەرێمو کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی نەوت، پێویستیان بەتەواوکردنی میکانیزمی جێبەجێکردنی یاسای بودجە هەیەو لەمبارەیەوە گەیشتونەتە تێگەیشتنێکی باش، هەوڵەکان بەردەوامن بۆ گەیشتن بەڕێککەوتنێکی کۆتایی کە رێگە بەدەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا بدات".
بهوتهى عهلى نزار، "دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم شکۆمەندیی عێراق وەک سەرچاوەیەکی سەرەکی هەناردەکردن بۆ بازاڕی ئەوروپا دەگەڕێنێتەوە، بەتایبەتی لەسایەی قەیرانی ڕوسیا ـ ئەوروپاو نەمانی هەناردەی وزەی ڕوسیا، بەوپێیەی نەوتی عێراق هاوشێوەی کوالێتی نەوتی ڕوسیایە".
بەوتەی بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ، "کۆمپانیاکەی هیچ بڕە نەوتێکی لەوەزارەتی سامانە سروشتیەکانی هەرێم وەرنەگرتوەو پەیوەندیی گرێبەستیی لەێوان وەزارەتی هەرێمو کۆمپانیاکانی نەوت دەمێنێتەوە".
