شارپرێس:
دوێنێ چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى كۆبونه‌وه‌ى ئاسایى خۆى ئه‌نجامدا، به‌ڵام له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا، محه‌مه‌د شیاع سودانى سه‌رۆك وه‌زیران به‌شدارینه‌كرد، به‌ڵام چوارچێوەكه نیگەرانی خۆی نیشانداوه سەبارەت توندکردنی گوتاری تائیفی، داواشده‌كات، "هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ى خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت".
ئێوارەی دوێنێ، سەرکردەکانی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی بەبێ ئامادەبونی محەممەد شیاع سودانی، لەنوسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر کۆبونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆیان ئەنجامدا، کۆبونەوەکە تەرخانکرابوو بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بارودۆخی ئێستای عێراق‌و ناوچەکە.
به‌گوێره‌ى ڕاگەیه‌نراوێكى چوارچێوەی هەماهەنگی، "نیگەرانین لەپەرەسەندنی گوتاری تائیفی لەهەندێک وتار‌و لێدواندا، له‌و ڕوه‌شه‌وه هۆشداریده‌ده‌ین لەکاردانەوە مەترسیدارەکان لەسەر ئاشتیی کۆمەڵایەتی‌و یەکێتیی نیشتمانی".
سەرکردەکانی هاوپەیمانیەتییەکە تاووتوێی دەرئەنجامەکانی لوتکەی نائاسایی عەرەبی‌و ئیسلامی کرد کە لەدەوحە بەڕێوەچوو.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه ئه‌وه‌شى ڕونكردوه‌ته‌وه، بەشداربوانی کۆبونەوەکە جەختیان لەگرنگی بەدواداچونی حکومەتی عێراق بۆ ئەو دەرەنجامانە کردوەو هاوکات کارکردن بۆ جێبەجێکردنیان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی‌و ناوچەییدا بۆ سنوردارکردنی ئەو پێشێلکارییە بەردەوامانەی کە ئیسرائیل بەرامبەر بەگەلی فەڵەستین ئەنجامیان دەدات.
