شارپرێس:
مه‌حمود ئه‌لحه‌یانی پەڕلەمانتاری سەر بەهاوپه‌یمانی فه‌تح ڕایگه‌یاند، "هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا ئه‌نجامده‌درێن‌و هیچ نیازی دواخستنیان نییه"، ده‌شڵێت، "ته‌نها هه‌ندێك بارودۆخی تایبه‌ت ڕه‌نگه پێویستی به‌دواخستن بێت، به‌ڵام كاروباره‌كان به‌ره‌و ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ده‌نگدان ده‌ڕۆن".
ئه‌لحه‌یانی په‌رله‌مانتارى عێراق له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا وتی:"هه‌ندێك كه‌س بانگه‌شه‌ی دواخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق ده‌كه‌ن بۆ واده‌یه‌كی تر، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌مه ڕونادات".
وه‌كو ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى عێراق باسیكرد، "مه‌گه‌ر حاڵه‌تێكی نائاسایی له‌وڵاتدا ڕوبدات، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئیسرائیل هێرشبکاتەوەسەر ئێران".
ڕونیشیكرده‌وه، "ئاماده‌كارییه‌كی زۆر هه‌یه له‌لایه‌ن ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان‌و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌مانگی تشرینی دوه‌می داهاتودا، چونكه به‌جددی كارده‌كرێت بۆ پاككردنه‌وه‌ی لیستی كاندیده‌كان‌و خۆئاماده‌كردن بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن".