شارپرێس:
دوای هێرشەکەی دوێنێی ئیسرائیل بۆسەر دەوحەی پایتەختی قەتەر، شێخ
محەمەد بن عەبدولرەحمان ئال سانی، سەرۆک وەزیرانی قەتەر وەڵامی ئەو پرسیارەیدایەوە
کە بۆچی سیستەمە بەرگرییە ئاسمانییەکانی ئەو وڵاتە نەیانتوانیوە بەرپەرچی هێرشە
ئاسمانییەکەی ئیسرائیل بدەنەوە.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە هۆکاری کارنەکردنی
بەرگرییە ئاسمانییەکانی قەتەر لە کاتی هێرشەکەی ئیسرائیلدا، سەرۆک وەزیرانی قەتەر وتویەتی:
"هەمووان بینیمان چۆن بە وردی مامەڵە لەگەڵ ئەو مووشەکانە کرا کە لە ئێرانەوە
هاتبوون... بەڵام دوژمنی ئیسرائیلی چەکێکی بەکارهێنا کە رادارەکانیان نەیاندۆزییەوە."
شێخ محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئەو هێرشەی بە
"تیرۆری دەوڵەت" وەسف کرد کە "کەسێکی وەک ناتانیاهۆ ئەنجامی دەدات
بۆ تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەیی، جەختیشی کردەوە کە پەیامێکی ڕوونە بۆ هەموو
ناوچەکە، و دەڵێت کە یاریزانێک هەیە، دەسەڵاتداری سیاسی و مافی پێشێلکردنی سەروەری
وڵاتانی هەیە.
سەرۆک وەزیرانی قەتەر هەروەک وتی کە بنیامین
"ناتانیاهۆ وتوویەتی دەیەوێت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دووبارە دابڕێژێتەوە، ئایا ئەمە
پەیامێکە کە کەنداویش دووبارە دابڕێژێتەوە، چاوەڕێین هەموو ناوچەکە وەڵامێکی هەبێت".
ئاکۆ
عەبدوڵڵا ئاڵی