دوای قەتەر سەرەی عێراقە؟

عیراق

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1452 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:


ئەسکەندەر وتوت ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لەپەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، دووبارەبوونەوەی هێرشەکەی دۆحە لەعێراق ئەگەری هەیە.

بە وتەی شرۆڤەکاران، عێراق لە دەرەوەی ناوچەی مەترسیدار نییە، بەتایبەتی بە "بەردەوامی چالاکییە هەواڵگرییە بیانییەکان و بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو".

لەگەڵ ئەم شرۆڤانەدا ئەسکەندەر وتوت جەخت لەسەر ئەم مەترسییه دەکاتەوە وەک  پێشتریش هێرش لەدژی سەرکردە دیارەکانی حەشدی شەعبی لە ناو خاکی عێراق هەبووه.

دەشڵێت، ئیسرائیل نەیدەتوانی هەوڵی تیرۆرکردنی سەرکردەکانی حەماس لە ناو دەوحەدا ئەنجام بدات بەبێ  گڵۆپی سەوزی ڕاستەوخۆی لە کۆشکی سپی.

وتوت ڕونیکردەوە، هەر کردەوەیەکی هاوشێوە دەتوانێت بگاتە بەغدا لە نەبوونی بەرگرییەکی هەمەلایەنەی ئاسمانیدا، هەروەها عێراق دەتوانێت خۆی ببینێتەوە کە ڕووبەڕووی هەڕەشەیەکی هاوشێوە دەبێتەوە ئەگەر هەمان هۆکارەکان هەبن.
ئ.ه