ئەو کەسەی بە "باوکی ژیریی دەستکرد" لەجیهاندا ناسراوە، خۆشەویستەکەی بە قسەی (چات جی پی تی) لێی جیابووەتەوە، بەم شێوەیەش، ئەو تەکنەلۆژیایەی کە خۆی زۆرترین دەستی لە فراوانکردنیدا هەبووە، سەری پەیوەندییەکەی خوارد.
جێفری هینتن، براوەی خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 2024، کە ساڵانێکی زۆر لە کۆمپانیای گووگڵ ئەندازیاری ژیریی دەستکرد بووە، ماوەیەکی زۆرە هۆشداری دەدات کە ژیریی دەستکرد مەترسیی گەورەی بۆ سەر مرۆڤایەتی هەیە.
جێفری ژیانی تایبەتی خۆیشی لە مەترسیی تەکنەلۆژیاکە پارێزراو نەبووە، هینتنی کە تەمەنی 77 ساڵە باس لەوە دەکات، خۆشەویستەکەی پێشووی کە بۆ ماوەی چەندین ساڵ لەگەڵی بووە، دوای وەرگرتنی راوێژ لە بەرنامەی (چات جی پی تی)، لێی جیابووەتەوە.
هینتن دەشڵێت: "ئەو ژنە وای لە (چات جی پی تی) کرد بە من بڵێت کە من چ جرجێکی گەڕم. ئەو (چات جی پی تی)ی بەکارهێنا بۆ ئەوەی باسی بکات، کە رەفتارم چەندە خراپە و دواتر بە منی دا بۆ ئەوەی بیخوێنمەوە."
بەسەرهاتی "باوکی ژیریی دەستکرد" و (چات جی پی تی) نیشانمان دەدات کە تەکنەلۆژیاکە بە چ رادەیەکی بەرفراوان لە نێو ژیانی رۆژانەی خەڵکدا بڵاوبووەتەوە و تەنانەت بۆ باوکی خۆیشی بووەتە کێشە.
