ئەمریکا سزای قەیسەری لەسەر سوریا لابرد

جیهان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 529 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئەو سزایانەی بەپێی یاسای قەیسەر بەسەر سوریادا سەپێندرابوون لابرد کە مەبەست لێی گەشەسەندنی ئابورییە لە سوریا، بەڵام بەبێ هەندێک مامەڵەی پەیوەست بە ڕوسیا و ئێران .

هاوکات دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندووە پێشکەوتنی گەورە لەسەر پرسی سوریا بەدیهاتووە.

 ئاماژەی بەوەشکرد، "پێموایە ئەحمەد شەرع کاری زۆر باش دەکات".

 ترەمپ پێشتر ڕایگەیاندبوو، دوای دیدارەکەی لەگەڵ شەرع لە ڕیاز لە مانگی ئایاردا، سەرجەم سزاکانی سەر سوریا هەڵدەگرێت.

لەلایەکی دیکەوە کۆشکی سپی ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا دەستی پێکرد، ئەمەش دوای چەند ڕۆژێک لە لابردنی شەرع لە لیستی تیرۆر.

ئەمە یەکەم سەردانی سەرۆکی سوریایە بۆ کۆشکی سپی لەساڵی 1946ەوە.

دوای گەیشتنی بە واشنتۆن، شەرع لەگەڵ بەڕێوەبەری کارگێڕی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، کریستالینا جۆرجیڤا کۆبووەوە، بۆ تاوتوێکردنی هاوکارییە ئەگەرییەکان بۆ سوریا دوای چەندین ساڵ لە شەڕ.