شارپرێس:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوە لە پەیامێکدا ڕایگەیاند "چاره‌نووس و داهاتووی نیشتمان، جێبه‌جێكردنى ده‌ستوور و چه‌سپاندنى باشترى فيدراڵى، بە بەشدارى و ده‌نگى ئێوه، ديارى ده‌كرێت."
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند "داوا له هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌م كه مافى ده‌نگدانيان هه‌يه، به‌شدارييه‌كى كاراى تێدا بكه‌ن؛ به شێوه‌يه‌كى شارستانى و ئازادانه ده‌نگ بده‌ن."
دەشڵێت "دەنگدان، پابەنديتانه بە مافەکانتان و پته‌وكردنى پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان له عێراقی فيدراڵيدا. بەشداريی فراوانتان لە ده‌نگداندا، پێگەی هه‌رێمى کوردستان له عێراقدا بەهێزتر و دەنگی لە بەغدا دلێرتر دەکات."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕونیکردەوە "هه‌موو ده‌نگێك بۆ كوردستان گرنگه. ده‌نگ بده و له وێناكردنى داهاتووى خۆت و وڵاته‌كه‌دا به‌شدار به".