شارپرێس:
بەواژۆی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پله‌ی 729 پله‌داری هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ بەرزکرایەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لەڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت، "ده‌ركردنی ئه‌م فه‌رمانه پاڵپشت به‌یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان دێت، دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و پله‌دارانه ماوه‌ی یاساییان ته‌واو كردوه‌و رێكاری پێویست بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌كانیان له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان گیراوه‌ته‌به‌ر".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، "ئه‌م فه‌رمانه، له‌ئه‌مڕۆوه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه".
ئەمە لەكاتێكدایە، چەندین ساڵە پلەبەرزكردنەوەی سەرجەم موچەخۆران و فەرمانبەرانی مەدەنی لەهەرێمی كوردستان بەبڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم ڕاگیراوە.