شارپرێس:
بەهۆی زیادبونی هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر ئوردن، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەعەممان کارەکانی لەئوردن کەمدەکاتەوەو دەڵێت، هیچ ئەرکێک لە سەلامەتی هاوڵاتیانی ئەمەریکا لەپێشینەتر نییە.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەعەممان رایگەیاند، ئێران هێرشی کردوەتە سەر ژێرخانە مەدەنی و سەرەکییەکان لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەوانە هۆتێلەکان، فڕۆکەخانەکان، دامەزراوە دیپلۆماسییەکان و شوێنە مەدەنییەکانی دیکە.
ئەوەشیخستەڕوو، "بۆ سەرۆک ترامپ و وەزیری دەرەوە ڕوبیۆ و وەزارەتی دەرەوە هیچ ئەرکێک لە سەلامەتی و ئاسایشی هاووڵاتیانی ئەمەریکا لەپێشینەتر نییە ".
باڵیۆزخانەکە ئاماژە بە هۆشدارییەکەی ڕۆژی 2ـی مانگی سێ دەکات بۆ ئەوەی هاوڵاتییانی ئەمەریکا ئوردن بەجێبهێڵن و دەڵێت، هۆشدارییەکە بۆ ئێستاش وەکو خۆیەتی.
هەروەها باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عەممان گۆڕانکاری لە کاتی کارەکانی کونسوڵگەرییەکەی دەکات