شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى وته‌بێژى فه‌رمیى حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكرایكردوه، له‌كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى حكومه‌تدا چه‌ند بڕیارێك له‌به‌رژه‌وه‌ندیى هاوڵاتیان ده‌ركراوه، ده‌شڵێت، "لێخۆشبونى سه‌رپێچیه‌كانى هاتوچۆ به‌ڕێژه‌ى 20%و لێخۆشبونى قه‌رزى كۆنى كاره‌باش لێخۆشبونى بۆكراوه".
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەکۆبونەوەی ئەمڕۆیدا چەند بڕیارێکی نوێی لەبەرژەوەندی هاوڵاتیان دەرکرد کە داشکاندنی لەقەرزی کەڵەکەبوی کارەباو درێژکردنەوەی لێخۆشبونی سزاکانی هاتوچۆ لەخۆدەگرێت.
ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا بەدرێژکردنەوەی ماوەی کارکردن بەبڕیاری داشکاندنی 20% بۆ سەرجەم جۆرەکانی سزای سەرپێچی هاتوچۆ، هاوكات ڕەزامەندیدا لەسەر داشکاندنی 50% لەکۆی قەرزی کەڵەکەبوی کارەبا بۆ هاوبەشانی کەرتی نیشتەجێبون (ماڵان)و کەرتی کشتوکاڵ.
سەبارەت بەکەرتی بازرگانی‌و پڕۆژە پیشەسازییەکان، ئەنجومەنی وەزیرانى هه‌رێم بڕیاریدا بەداشکاندنی 25% لەکۆی قەرزی کەڵەکەبوی کارەبا، ئەم بڕیارەش خاوەن کار‌و بازرگانان دەگرێتەوە کە بڕە پارەیەکی زۆری کارەبایان لایەو دەیانەوێت لەم قۆناغەدا قەرزەکانیان بۆ حکومەت بگەڕێننەوە.
به‌وته‌ى پێشه‌وا هه‌ورامانى وته‌بێژى فه‌رمى حكومه‌تى هه‌رێم، "لێخۆشبون بۆ قەرزی کۆنی کارەبا دەرکراوه‌و لێخۆشبونەکەش بۆ ئەو قەرزانەیە کە کۆنن‌و لەلای بازرگانان، کارگەکان‌و مەدەنین، حکومەت هەریەکەو بەڕێژەیەک داشکاندنی بۆ کردون ته‌نها بۆ ماوەی مانگێک، واته ده‌بێت له‌ماوه‌ى ئه‌و مانگه‌دا پاكتاوى قه‌رزه‌كانیان بكه‌ن".
