شارپرێس:
بڕیارە وەفدێكی وەزارەتی دەرەوەی سوریا بگاتە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بە سەردانێكی فەرمی بە ئامانجی تاوتوێكردنی ڕێكارەكانی كردنەوەی كونسوڵخانەی سوریا بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیانی سوریای نیشتەجێی هەرێمی كوردستان.
بەڕێوەبەری بەشی كونسوڵگەری لە وەزارەتی دەرەوەی سوریا، محەمەد یەعقوب عومەر لە پۆستێكدا لەسەر پلاتفۆرمی "X" ڕایگەیاند: "بەرەو هەولێر دەڕۆین، وەك بەشێك لە شاندێكی وەزارەتی دەرەوە، بۆ ئەوەی یەكەم هەنگاو بنێین بەرەو كردنەوەی كونسوڵخانەی سوریا بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتیانی سوریا لە هەرێمی كوردستان".
دەشڵێت" ئامانج لەم بڕیارە كۆتاییهێنانە بە كێشەكانی سورییەكان لە هەرێمی كوردستان بۆ دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییەكانیان".