شارپرێس:
وەزیری دادی تورکیا نوێترین زانیاریى لهبارهى بڕیاری ئازادکردنی دەمیرتاشهوه ئاشكرادهكاتو ڕایدهگهیهنێت، "كهیسهكه لەبەردەم دادگایە".
یهڵماز تونچ وەزیری دادی تورکیا ڕایگەیاند، دادگای ئاسایشی گشتیی بازنەی بیستو دوەم بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپای سەبارەت بەبێ تاوانی سەڵاحەدین دەمیرتاشی هاوسەرۆکی پێشوی هەدەپە تاووتوێدەکات، جەختیشدهكاتهوه، هەموان چاوەڕێی بڕیاری دادگان.
لەلێدوانێکدا لەئەنتاڵیاو لەوەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنوسان ڕونیکردەوە، حکومەت تێدەگات بڕیاری دادگای ئەوروپا تاکەکەسی نییە، چونکە بڕیاری هاوشێوە پێشتر دژی عەبدوڵڵا ئۆجەلانو عوسمان کاڤالا دەرچون.
ئاماژەی بەبەردەوامبونی گفتوگۆکان لەناو لیژنەی وەزیراندا سەبارەت بەدەمیرتش کرد.
هەروەک وتویەتی، "لیژنە وزارییەکە کە بڕیارەکانی تاووتوێکردوە، بڕیاریداوە کە پێویست بەگفتوگۆی زیاتر ناکاتو دادگای ئەنكەرە لەئێستادا لەدۆسیەکە دەکۆڵێتەوە".
تونچ وەڵامی ئەو ڕەخنانەی دایەوە کە تورکیا تۆمەتباردەکەن بەوەی بەبڕیارەکانی دادگای ئەوروپا پابەندنییە، وتی، "ئەمە ڕاست نییە".
ڕونیکردەوە، ڕێژەی پابەندبونی تورکیا 91% لەکاتێکدا تێکڕای وڵاتانی واژۆکەری ڕێککەوتننامەی مافی مرۆڤی ئەوروپا 79%.
جەختی لەوەشکردەوە، هەندێک دۆسیە لەدەرەوە سیاسی دەکرێن بۆ شێواندنی وێنەی تورکیا، دۆسیەکە هێشتا لەژێر هەڵسەنگاندنی دادوەریدایەو هەموان چاوەڕێی بڕیاری کۆتایین.
