شارپرێس:
تائێستا له99%ى ده‌نگدانى تایبه‌ت جیاكراونه‌ته‌وه‌و شارپرێس زانیاریى گرنگى له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستكه‌وتوه، به‌گوێره‌ى ئه‌نجامه‌كان، ده‌نگى پوچه‌ڵ ڕێژه‌یه‌كى زۆرى ده‌نگدانى تایبه‌تى داگیركردوه‌و سێ هۆكارى سه‌ره‌كیش ئاشكراده‌كه‌ین كه ده‌نگى پوچه‌ڵ له‌دواى ده‌نگه‌كانى پارتى‌و یه‌كێتیه‌وه دێت.
ئەنجامی کۆتایی لەسەدا 99ی دەنگدانی تایبەت کە دەست شارپرێس کەوتوە، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، پارتی دیموکراتی کوردستان 94 هەزارو 666 دەنگی بەدەستهێناوەو لەپلەی یەکەمدایە، له‌به‌رامبه‌ریشدا، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەپلەی دوەمدایەو 78 هەزارو 230 دەنگی بەدەستهێناوە.
له‌و داتایانه‌ى ده‌ست شارپرێس كه‌وتون، دەنگی پوچەڵ لەدەنگدانی تایبەتدا بەپلەی سێیەم دێت کە بریتییە لەزیاتر لە 38 هەزار دەنگدەر.
شارپرێس ئه‌وه‌شى زانیوه، "ڕەوتی هەڵوێست دوای پارتی‌و یەکێتیی دێت‌و حه‌وت هەزارو 895 دەنگی بەدەستهێناوەو نەوەی نوێ-ش چوار هەزارو 808 دەنگ، هەرچی یەکگرتوی ئیسلامییە چوار هەزارو 512 دەنگی بەدەستهێناوەو کۆمەڵی دادگەریش هەزارو 338 دەنگ‌و بەرەی گەلیش توانیویەتی هەزارو 153 دەنگ بەدەستبهێنێت".
هه‌ر به‌گوێره‌ى داتاكانى تایبه‌ت كه ده‌ست شارپرێس كه‌وتون، دەنگی پوچەڵ لەسلێمانی بەپلەی یەکەم دێت کە 19 هەزار دەنگەو لەهەولێریش بەپلەی دوەم دێت.
سه‌باره‌ت به‌هۆكارى ده‌نگى پوچه‌ڵ-یش شارپرێس زانیاریى گرنگ ده‌ستكه‌وتوه، كه سێ هۆكارى سه‌ره‌كى هه‌ن ئه‌وانیش:
یەکەم: دوو هێزی دەسەڵات چەند کاندیدێکی کۆتاکانیان دیاریكردوه بۆ ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانیان کە دەنگی پێبدەن‌و فشاریانکردوە دەنگ بەوان بدرێت، ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانیش لەکاتی دەنگداندا وایانزانیوە دەبێت دەنگبدەن بەحزبەکەیان ئینجا دەنگ بەکاندیدی کۆتاکان بدەن‌و ئەمەش دەنگەکەی پوچەڵکردونەتەوە.
دوه‌م: نەزانینی شێوازی دەنگدان‌و لەخانە دەرچون یان دەنگدانە بەدوو کاندیدی دوو حزب.
سێیه‌م: هۆکاری توڕەیی‌و نیگەرانی دەنگدەرانیش هۆکارێکی سەرەکی بونی ئەو ڕێژە زۆرەی دەنگی پوچەڵە لەسندوقەکانی دەنگدانی تایبەتدا.
