شارپرێس:
سه‌باره‌ت به‌پشتگیریكردنى لیستێك‌و یان لایه‌نێكى به‌شدارى هه‌ڵبژاردن، ڕێکخەری ژوری هەڵبژاردنی بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان (گردی زەرگەتە) ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت، "ئه‌وه‌ى به‌ناوى ئێمه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه ڕاست نییه"، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "هیچ لێدوان‌و ڕونکردنەوەیەکمان نەداوە بەئاڕاستەی بایکۆت‌و بەشدارینەکردن لەپرۆسەی هەڵبژاردندا".
میدیاكان وایان بڵاوكردوه‌ته‌وه، ئاراستەی گردی زەرگەتەی بزوتنەوەی گۆڕان بایکۆتی هەڵبژاردنیان ڕەتكردوه‌ته‌وه‌و وتویانه، "دەنگ بەنزیکەکانی ڕێبازی نەوشیروان مستەفا بدەن"، شارەزایانیش پێیانوابوه، ئەوە داواکردنێکی ناڕاستەوخۆیە بۆ دەنگدانی لایەنگرانی گۆڕان بەلیستی هەڵوێست کە کاندیدەکانی لەوکەسانە پێکهاتون کە لەڕابردودا لەنێو بزوتنەوەی گۆڕان کارابون.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه یاسین حەمەعەلی ڕێکخەری ژوری هەڵبژاردنی گۆڕان ڕونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و نوسیویه‌تى، "لەبەرنامەیەکی ڕاستەوخۆی تایبەت بەهەڵبژاردن ناوی بەندە هاتوە لەسەر پرسی هەڵبژاردن‌و پشتگیری‌کردن یا نەکردنی هەر لیست‌و لایەنێک".
جه‌ختده‌كاته‌وه، "لێرەوە ڕایدەگەیەنم کە ئەو بابەتە لەدورو لەنزیک هیچ پەیوەندیەکی بەبەندەوە نییە، هیچ لێدوان‌و ڕونکردنەوەیەکمان نەداوە بەئاڕاستەی بایکۆت‌و بەشدارینەکردن لەپرۆسەی هەڵبژاردندا".
ئه‌وه‌شى وتوه، "بەپێچەوانەوە داوامان لەهەڵسوڕاوان‌و هاونیشتیمانیان ئەوەیە بەشداریی کارای پرۆسەی دەنگدان بکەن، دەنگبدەن بەو لیست‌و کاندیدانەی کە نزیکن لەرێبازی نەوشیروان مستەفاو بەرنامەکەی بزوتنەوەی گۆڕانەوە".
