شارپرێس:
کۆشکی سپی ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا دەستی پێکرد، ئەمەش دوای چەند ڕۆژێک لە لابردنی شەرع لە لیستی تیرۆر.
ئەمە یەکەم سەردانی سەرۆکی سوریایە بۆ کۆشکی سپی لەساڵی 1946ەوە.
دوای گەیشتنی بە واشنتۆن، شەرع لەگەڵ بەڕێوەبەری کارگێڕی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، کریستالینا جۆرجیڤا کۆبووەوە، بۆ تاوتوێکردنی هاوکارییە ئەگەرییەکان بۆ سوریا دوای چەندین ساڵ لە شەڕ.
هاوکات شەرع لەگەڵ نوێنەرانی ڕێکخراوە سوریاییەکان کۆبووەوە پێش کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا.