کۆشکی سپی زانیاری نوێ لەبارەی هێرشەکەی دەوحە ئاشکرادەکات

جیهان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1174 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

کۆشکی سپی ئەمریکا ئاشکرایکرد، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئۆپەراسیۆنی ئیسرائیلی بۆ سەر قەتەر پەسەند نەکردووە.

وتەبێژی کۆشکی سپی دەڵێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ترەمپ ئاگادارکرایەوە کە ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر حەماس لە قەتەر، کە قەتەر هاوپەیمانێکی بەهێزە، ترەمپ قسەی لەگەڵ نەتانیاهۆ کرد و ڕایگەیاند، ئەو کارە خراپە.

دەشڵێت،  هێرشەکەی دەوحە ئامانجەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بەدیناهێنێت، بەڵکو ترەمپ چانسی ئاشتی دەبینێت.

وتەبێژی کۆشکی سپی ڕونیکردەوە، سوپای ئەمریکا ترەمپی ئاگادار کردەوە کە ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر حەماس لە دەوحە، ترەمپ داوای لە ستیف ویتکۆف کرد قەتەرییەکان لە هێرشە نزیکەکە ئاگادار بکاتەوە.

دەشڵێت، بۆردومانەکە تاکلایەنە بووەو بەئامانجکردنی حەماس ئامانجێکی شایستە بووە، بەڵام قەتەرمان دڵنیا کردەوە کە ڕووداوێکی لەو شێوەیە لەسەر خاکی وڵاتەکەی دووبارە نابێتەوە.
ئ.ه