شارپرێس:
ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى گۆڕانكاریى له‌پۆستێكى باڵایدا ده‌كات‌و هه‌ڵسوڕێنه‌رى باڵیۆزخانه‌كه‌ى ده‌گۆڕێت، كونسوڵخانه‌ى ئه‌مریكاش له‌هه‌ولێر نوسیویه‌تى، "له‌جێگه‌ى ستیڤن ڤه‌یگن، جۆشوا هاریس له‌پۆستى هه‌ڵسوڕێنه‌رى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌عێراق ده‌ستبه‌كارده‌بێت".
وه‌كو كونسوڵخانه‌ى ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر ئاشكرایكردوه، جۆشوا هاریس له2ى ئه‌م مانگه‌وه پۆسته‌كه‌ى له‌به‌غدا وه‌رگرتوه.
جۆشوا به‌مدواییانه یاریده‌ده‌رى بریكارى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا بوه بۆ كاروبارى ڕۆژهه‌ڵاتى نزیك كه به‌رپرسیار بوه له‌پێشخستنى پێشینه‌كانى ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ وڵاتانى (جه‌زائیر، میسر، لیبیا، مه‌غریب‌و تونس).
ئه‌وه‌ش هاتوه، "له‌مانگى حوزه‌یرانى 2025، وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رى هێزى ئه‌ركى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له‌وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه، هه‌ماهه‌نگى پاڵپشتى هاوڵاتیانى ئه‌مریكى‌و نێرده دیبلۆماسیه‌كانى ئه‌مریكاى له‌سه‌رتاسه‌رى ناوچه‌كه له‌نێوانیاندا عێراق كردوه".
هاریس پێشتر وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رى كاروبارى باكورى ئه‌فریقیا له‌ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نیشتمانى كاریكردوه‌و جێگرى باڵیۆزى نێرده‌ى ئه‌مریكا بۆ لیبیا بوه له‌ئۆفیسى ده‌ره‌كى له‌تونس، هاوكات به‌ڕێوه‌به‌رى سیاسه‌ت بوه بۆ نێرده‌ى تایبه‌تى سه‌رۆكایه‌تى بۆ هاوپه‌یمانى جیهانى بۆ تێكشكاندنى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى عێراق‌و سوریا (داعش)، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رى عێراق بوه له‌ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نیشتمانى.
هه‌روه‌ها ئه‌ركه‌كانى دیكه‌شى له‌وڵاتانى ده‌ره‌وه له(لیوبلیانا له‌سلۆڤینیا، به‌غدا له‌عێراق، ته‌رابلوس له‌لیبیا‌و زاگریب له‌كرواتیا) بوه.
باڵیۆزى كارهه‌ڵسوڕێنه‌ر هاریس، ده‌رچوى كۆلێژى ئیدموند واڵش-ه به‌شى خزمه‌تى ده‌ره‌وه له‌زانكۆى جۆرج تاون‌و كۆلێژى له‌نده‌ن بۆ ئابورى‌و زانستى سیاسیه‌كان، زمانه‌كانى (عه‌ره‌بى، كرواتى، فه‌ره‌نسى، ئیتاڵى، پۆڵه‌ندى‌و سلۆڤینى) به‌باشى ده‌زانێت‌و قسه‌یان پێده‌كات.
