بڕیارێک بۆ ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان دەردەچێت

کوردستان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1419 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی بڕیارێکی بۆ ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان لە سنوری پارێزگاکە دەرکردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، لیژنەی ئەمنی بڕیاری داوە کۆدێک بدات بەهەموو ئەو کەسانەی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتای جۆری مەلیکەیان هەیه، بەڵام بەمەرجێک هەر کەسێک دەتوانێت بۆ یەک ئۆتۆمبێل کۆد بکات و مامەڵەشی پێوە نەکات.

هەروەها ماوەی مانگێک دیاریکراوە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە و لەهەنگاوێکی دیکەشدا داوا لە پێشانگەکانی ئۆتۆمبێل دەکرێت، ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکانیان بفرۆشن، بەڵام بۆ دەرەوەی پارێزگاکانی هەرێم.