شارپرێس:
کۆمپانیای "ڕۆساتۆم" نەخشەیەکی بۆ ئامادەکردنی ڕێککەوتنێکی حکومی لەنێوان ڕوسیاو عێراق بۆ هاوکاری لەبواری بەکارهێنانە ئاشتیانەکانی وزەی ئەتۆمی ئاشکراکرد.
بهگوێرهى ئەو ڕاپۆرتە ساڵانەیەی کۆمپانیای "ڕۆساتۆم" كه بۆ ساڵی 2024 ئامادەیکردوە باس لهوهدهكات، هاوکاریی نێوان ڕوسیاو عێراق پەرەپێدانی پڕۆژەی دیاریکراو لەبواری ئاشتیانەی وزەی ئەتۆمیی دەگرێتەوە.
لەڕاپۆرتەکەدا هاتوە، "یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی چوارچێوەیی لەگەڵ لیژنەی وزەی ئەتۆمیی عێراق واژۆکرا، کە بڕیار دەدات گروپێکی کاری هاوبەش پێکبهێنرێت بۆ لێکۆڵینەوە لەپڕۆژە دیاریکراوەکانو ئامادەکردنی ڕێککەوتنێکی حکومی نوێ لەبواری بەکارهێنانی ئاشتیانەی وزەی ئەتۆمی.
ئەم ڕێککەوتنە لەچوارچێوەی هەوڵەکانی عێراق دێت بۆ جۆراوجۆرکردنی سەرچاوەکانی وزەو پەرەپێدانی ژێرخانی تەکنەلۆژی، لەکاتێکدا ڕوسیا یەکێکە لەوڵاتە پێشەنگەکان لەبواری تەکنەلۆژیای ئەتۆمی ئاشتیانە.