شارپرێس:
ئەمڕۆ سێشەممە ٩ی ئەیلولی ٢٠٢٥، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کۆبونەوەیەکی ئەنجامدا لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی و محەمەد تەمیم وەزیری پلاندانان و هەروەها پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق عەلی عەلاق.
بەپێی زانیارییەکان کۆبونەوەکە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کۆمەڵێک بابەتی دارایی و ئابوری، لەنێویاندا موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بووە.
موعین کازمی ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند، سبەی چوارشەممە، لیژنەکە بەردەوام دەبێت لە دانیشتنەکانی، لەو ماوەیەدا تاوتوێی داهاتی عێراق بۆ ساڵی 2025 و خەرجییە پێویستەکان تا کۆتایی ساڵ دەکرێت، هەروەها میکانیزمی تەرخانکردنی پارە بۆ هەرێم و پارێزگاکان دەکات.
ئ.ه
.