قەتەر هەڕەشەی وەڵامدانەوەی ئیسرائیل دەکات

جیهان

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1260 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

محەمەد بن عەبدول ڕەحمان ئەلسانی سەرۆکوەزیرانی قەتەر ڕایگەیاند، مافی ئەوەمان هەیە وەڵامی ئەم هێرشە ئاشکرایەی ئیسرائیل بدەینەوە و هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بۆ ئەو کارە دەگرینەبەر.

سەرۆکوەزیرانی قەتەر لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هێرشەکەی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی قەتەر هیچ ناوێکی لێ نانرێت، تەنها کارێکە کە کەسێکی وەک نەتانیاهۆ دەیکات، ئەویش تیرۆری دەوڵەتییە.

هاوکات سەرۆک وەزیران دەشڵێت، هێرشەکەی ئیسرائیل پەیامێکی ڕوونە بۆ هەموو ناوچەکە کە بوونی ئەکتەرێک پشتڕاست دەکاتەوە کە ئاژاوەی سیاسی لە ناوچەکەدا بەڕێوەدەبات.
ئ.ه