شارپرێس:
به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌و هیچ ڕاوێژێك به‌هه‌رێمى كوردستان، حكومه‌تى عێراق گرێبەستێکی دیکەی گەورەی لەناوچەیەکی دیکەی کوردستانی واژوکرد.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان، بەغدا بەبێ ئاگاداری حکومەتی هەرێم، لەکێڵگەی نەوت‌و غازی نەفتخانە لەسنوری خانەقین، گرێبەستێکی گه‌وره‌ى لەگەڵ کۆمپانیای ئێن کەی پترلیۆم لیمیتی بەریتانی، بۆ پەرەپێدان بەبەرهەمهێنانی نەوت‌و غاز لەهەشت بیری کێڵگەکە واژوکردوە.
گرێبەستەکەش لەکاتێکدایە، حکومەتی هەرێم دەڵێت، به‌گوێره‌ى دەستور، هەر گرێبەستێک، حكومه‌تى عێراق لەناوچە جێناکۆکەکان بیکات، پێویستە ئه‌وانیش وه‌ك هه‌رێم ئاگاداربن، به‌ڵام به‌غدا به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌رێم ئه‌وكاره‌یكردوه.