شارپرێس:
وەزارەتی داراییو ئابوریی حكومهتى هەرێم، لیستی موچەی مانگی ئابی ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرد.
وەزارەتی دارایی لەڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاندوه، ئەمڕۆ سێشەممە، لیستی موچەی مانگی ئاب (هەشت)ی فەرمانبەرانو موچەخۆرانی هەرێم، لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتەکەوە، ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق کراوه.
ئەمە لەکاتێکدایە، ڕۆژی دوشەممە، 8ی ئەیلولی 2025، ڕێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هەرێم بۆ کاروباری دارایی، لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "لەبارەی موچەی فەرمانبەرانو هەناردەکردنەوەی نەوتی ههرێم، لێکنزیکبونەوەیەکی باش لەنێوان هەولێرو بەغدا هەیە".
بەوتەی حهملان، "ڕەشنوسێک لەبارەی هەردوو شاندی هاوبەشیی هەولێرو بەغدا ئامادەکراوەو لەکۆبونەوەی ئەمڕۆ سێشەممەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، دەخرێتەڕوو".
ئهوهشى وت، "ئەگەر لەکۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا، دەنگ لەسەر ڕەشنوسەکە بدرێت، ئەوە موچەی مانگەکانی دیکە دەنێردرێت، موچەی مانگەکانی دیکەش لەسەر ئەو ڕێککەوتنە وەستاوە".