شارپرێس:
میدیاکانی سوریا ڕۆژی یەکشەممە بڵاویانکردەوە، هێزێکی سەربازیی ئیسرائیل چونەتە ناو چەند گوندێک لەسنوری دەرعا و گەڕان و پشکنینیان ئەنجامداوە.
سەرچاوەکان باسیان لەوە کردووە، ١٨ ئۆتۆمبێلی سەربازی ئیسرائیل چونەتە ناو گوندەکانی سەیسون و جەملە لە ڕۆژئاوای دەرعا.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، هێزەکانی ئیسرائیل لەنێو ماڵەکانی سەیسۆندا جێگیربوون و گەڕان و پشکنینیان ئەنجامداوە.
سوپای ئیسرائیل ٩ بنکەی سەربازی لە پارێزگای قونەیترە لە باشوری سوریا دامەزراندووە.
هێزەکانی ئیسرائیل پێنج شوێنی ستراتیژیکی گرنگی دیکەیان لە چیای شێخ کۆنترۆڵ کردووە.
ئ.ه