شارپرێس:
ئهو كۆبونهوه گرنگهى بڕیاربوو لهبارهى موچهى موچهخۆرانو فهرمانبهرانى ههرێمهوه بهڕێوهبچێت بۆ دوو ڕۆژى دیكه دواخرا، سهرچاوهكانیش دهڵێن، ئەنجومەنی دەوڵەت بڕیاریداوه ئهو كۆبونهوهیهو یەکلاییکردنەوەی پرسی ڕادەستکردنی داهاتی نانەوتیی هەرێم، بخاته ڕۆژى سێشهممهوه.
میدیاى عێراقى ئاماژهى بهوهداوه، ئەنجومەنی دەوڵەت بڕیاریدا سێشەممەی داهاتوو دیاریبكات بۆ پێداچونەوەو پێدانی ڕاوێژی یاسایی بەئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی کێشەی داهاتی نانەوتی لەنێوان هەردوو حکومەتی فیدراڵیو هەرێم.
لهو زانیاریانهدا هاتوه، ئەنجومەنی دەوڵەت داوایکردوە لەکۆبونەوەی داهاتوو، دوو ڕاوێژکاری وەزارەتی داراییو ئابورییو دادی هەرێم ئامادەبن تاوەکو بتوانن بەیەکەوە وەڵامی ئەنجومەنی وەزیران بدەنەوە.
ئهمهش لهكاتێكدایه، ڕۆژى 9ی ئەیلولی 2025، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەکۆبونەوەی ئاسایی خۆیدا، بڕیاریدا دۆسیەی ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆی هەرێم، بۆ ئەنجومەنی دەوڵەت بنێرێت، تا ئەو بڕیاری لەسەر بداتو ئهو كێشهیه یهكلایی بكاتهوه.
ئەنجومەنی دوڵەت وەک دەستەیەکی سەربەخۆ كاردهكات، كهریم خهمیس خهسباك کە پیاوێکی شیعە مەزهەبە سەرۆکایەتی دەکات، مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دامەزراندنی قەزای کارگێڕی لەعێراقدا لەساڵی 1933.
لەساڵی 1979، ئەنجومەنی شورای دەوڵەت جێگەی ئەم دیوانەی گرتەوە، دوای گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ساڵی 2003، گۆڕا بە ئەنجومەنی دەوڵەتو وەک دەستەیەکی تەواو سەربەخۆ دامەزرا، کە سەربەخۆیی تەواوی لەدەسەڵاتی جێبەجێکردن بەدەستهێنا.
بریارەکانی ئەنجومەنەکە نەگۆڕو یەکجارین، هەرچۆنو هەرچی بن، کەس ناتوانێت داوای پێداچونەوەو هەمواری بکاتو جێبەجێی نەکات.
پسپۆریی ئەنجومەنەکە یەکلاکردنەوەی ناکۆکیو ململانێی نێوان دەزگا فەرمییەکانو تەفسیری مادەو دەقی یاساکانە کە دادگای باڵا پێی یەکلایی ناکرێتەوە.