شارپرێس:
ئارەش لهۆنی پارێزگاری سنە دەڵێت، پارێزگاکە خاوەنی زیاتری شوێنەوار و بینای مێژووییە و ئەوە نیشانەی دەوڵەمەندی میراتی فەرهەنگییە.
پارێزگاری سنە لەلێدوانێکدا بۆ میدیاکانی ئێران دەڵێت، مزگەوت و تەکیە و شوێنە ئایینییەکان لە سنە و ناوازەبوونیان و هەروەها دەریاچەی زرێبار، بازاڕچەی سنوری، سروشتی هەورامان توانایی بوون بە جەمسەری گەشتیاری لە ڕۆژاوای ئێران هەیە.
لهۆنی ئاماژەی بەوەشکردووە، سنە بەهۆی دەوڵەمەندییەوە لە وەبەرهێنانی جۆرەکانی پیشەی دەستی لە ڕیزی پارێزگا بەرچاوەکانی ئێرانە و پێویستی بە پاڵپشتی تایبەت هەیە.
ئ.ه