شارپرێس:
موعین كازمی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق پێیوایە، حكومەتی هەرێم بەرپرسیارە لەو دۆخە خراپەی خەڵكی كوردستان دوچاری بوەو دەشڵێت، "پارتی نزیكبونەوەی هەڵبژاردنی قۆستوەتەوە بۆ سەپاندنی مەرجەكانی بەسەر بەغدادا".
موعین كازمی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەلێدوانێكدا بۆ كەناڵی عەهد، ڕایگەیاند، "هەرێم تائێستا نەوتو داهاتەکانی دیکەی ڕادەستی حکومەتی فیدراڵی نهكردوه".
ئاماژەی بەوەشداوە، "بەرپرسیارێتی بارودۆخی نەهامەتی خەڵکی هەرێم لەئەستۆی حكومەتی هەرێمی كوردستاندایە بەهۆی مامەڵە نەكردنی بەشێوەیەكی شەفافانە لەگەڵ بەغدا".
كازمى ئەوەشیخستوهتهڕوو، "پارتی دیموکراتی كوردستان نزیكبونەوەی هەڵبژاردنی داهاتوو دەقۆزێتەوە بۆ سەپاندنی مەرجەکانی بەسەر حکومەتی فیدراڵی سەبارەت بەدەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتو دۆسیەكانی تر".
ئهوهشى وت، "كەمتەرخەمییەكی ڕون هەیە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە لەڕادەستكردنی داهاتە داراییەكانی".