بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی مادە هۆشبەرەکان: بەهاوکاریی ئاسایشی سلێمانی دوو گەورە بازرگانی نێودەوڵەتی مادەی هۆشبەر لەسعودییە دەستگیرکران

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 7275 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێت، "دوای پێدانی زانیاریی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربونەوەی مادە هۆشبەرەکانی سەر بەدەزگای ئاسایشی هەرێم (سلێمانی)، وەزارەتی ناوخۆی عێراق‌و لایەنی ئەمنیی سعودیە توانیان دوو گەورە بازرگانی نێودەوڵەتیی مادەی هۆشبەر بە142 کیلۆگرام کریستاڵەوە لەسعودیە دەستگیربکەن".


عەقید سەلام عەبدولخالق وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان (سلێمانی) ئاشكرایكرد، "ئۆپەراسیۆنەکە لەسەر بنەمای زانیاریی وردی ئێمە بوە".
 
هاوکات عەباس بەهادلی، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی وەزیری ناوخۆو دوای هاوکاریی‌و هەوڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرەنگاربونەوەی مادە هۆشبەرەکان لەپارێزگای سلێمانی، توانرا دوو گەورە بازرگانیی نێودەوڵەتی لەشاری مەدینەی سعودیە دەستگیربکرێن".
 
عەباس بەهادلی وتیشی، "دوای هه‌ماهه‌نگى باڵا لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربونەوەی مادەی هۆشبەری سعودیە، توانرا دەستبەسەر 142 کیلۆگرام مادەی کریستاڵی شل لەناو ئۆتۆمبێلی تۆمەتبارەکاندا بگیرێ".