ئیسرائیل ئەمریکای لە هێرشەکەی دۆحە ئاگادار کردووە

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 168 جار خوێندراوه‌ته‌وه



شارپرێس:
ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکی ڕۆژی دووشەممە ئاشکرای کرد کە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکای ئاگادار کردووەتەوە کە ئیسرائیل بەنیازە هێرش بکاتە سەر سەرکردەکانی بزوتنەوەی حەماس لە قەتەر، بەر لە هێرشەکە.

 ئەکسیۆس لە زاری حەوت بەرپرسی ئیسرائیلییەوە ڕایگەیاندووە کە کۆشکی سپی پێشوەختە ئاگاداری هێرشەکە بووە،  هەرچەندە ماوەی ئاگادارکردنەوەکە دواکەوتووە، بەڵام کاتی پێویست بۆ هەڵوەشاندنەوە یان ناڕەزایەتی بەرامبەر بە هێرشەکە هەبووە.

ئێوارەی هێرشەکە، ترەمپ ڕەتیکردەوە هیچ زانیارییەکی هەبێت لەسەر پلانەکانی ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر دەوحە و ڕاشیگەیاند، دڵخۆش نییە بەو هێرشە، بەتایبەتی کە قەتەر هاوپەیمانێکی سەرەکی واشنتۆنە.

هەفتەی ڕابردوو بەرپرسانی ئەمەریکا بانگەشەی ئەوەیان کردبوو کە سوپای ئەمریکا فڕۆکەی ئیسرائیلی لە ئاسماندا بینیوە و داوای ڕونکردنەوەیان لە ئیسرائیل کردووە، بەڵام تا ئەو کاتەی موشەکەکانی بالیستیک لە ئاسماندا نەبوون،  بەرەو بارەگای حەماس لە دەوحە ڕونکردنەوەکە نەگەیشتووە.

هاوکات دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، هێرشەکە بەفەرمانی تاکلایەنەی ناتانیاهۆ بووە نەک من.
ئ.ه