شارپرێس:
خانەوادەی بارمتە ئیسرائیلیهكان لەبەردەم ماڵی ناتانیاهۆ گردبونەوهو داواى ڕاگرتنى هێرشهكانى سهر غهززه دهكهن، وەزیری بەرگریی ئیسرائیلیش دهڵێت، "غەززە دەسوتێتو تاوەکو ئەرکەکەش تەواونەبێت ناگەڕێینەوە".
یسرائیل کاتس وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لەپەیامێکدا ڕایگەیاند، "غەززە دەسوتێت، بڕیارێكهو لێى پاشگهز نابینهوه".
کاتس لەهەژماری تایبەتیی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نوسیویەتی، "غەززە دەسوتێت، سوپای ئیسرائیل بەمستێکی ئاسنین لەژێرخانی تیرۆر دەداتو سەربازەکانی بەئازایەتییەوە دەجەنگن بۆ ڕەخساندنی بارودۆخێک بۆ ئازادکردنی بارمتەکانو بەزاندنی حەماس، پێویسته ههمولایهك بزانن، ناگەڕێینەوەو پاشەکشە ناکەین، تاوەکو ئەرکەکە تەواو دەبێت".
پهیامهكهى كاتس لهكاتێكدایه، ژمارەیەک لەئەندامانی خانەوادەی بارمتەکان لەبەردەم ماڵی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەقودس خێوەتیان هەڵداوەو داوای گەڕاندنەوەی بارمتەکانو ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنەکە دەکەن.