شارپرێس:
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ژێرخانی سەربازیی بەندەری حودەیدەیان لەسەر دەریای سور لە ڕۆژئاوای یەمەن بۆردومان کردووە.
تەلەفزیۆنی ئەلمەسیرە کە سەر بە گروپی حوسییەکانی یەمەنە، بڵاویکردەوە، ١٢ هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل سەکۆکانی بەندەری حودەیدەی کردۆتە ئامانج.
دوو سەرچاوە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، هێرشە ئاسمانییەکان سێ سەکۆی بەندەرەکەیان کردۆتە ئامانج کە دوای هێرشەکانی پێشووی ئیسرائیل نۆژەنکرابوونەوە.
سەرچاوەکان بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، هێرشەکە نزیکەی دە خولەکی خایاندووە.
یسرائیل کاتز وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس دوای هێرشەکە ڕایگەیاندووە، "ڕێکخراوی تیرۆریستی حوسی باجێکی قورس دەدات بۆ هەر هەوڵێک بۆ هێرشکردنە سەر دەوڵەتی ئیسرائیل".
ئ.ه