ترەمپ خەڵاتی ئەندازیاری ئاشتی پێبەخشرا

جیهان

22/10/2025‌ 521 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆكی ئەمریكا، خەڵاتی ئەندازیاری ئاشتی"پێدەبەخشرێت، دوای ئەوەی لەوەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵ بێ ئومێد بوو.


تۆڕی هەواڵی سی بی ئێس نیوز بڵاویكردەوە، ڕۆژی سێشەممە لەڕێوڕەسمێكدا كە لەكۆشكی سپی بەڕێوەچوو، دامەزراوەی ڕیچارد نیكسۆن، خەڵاتی "ئەندازیاری ئاشتی" بەسەرۆكی ئەمریا بەخشی.

لەڕێوڕەسمەكەدا، ڕیشیا نیكسۆن، كچی ڕیچارد نیكسۆن، سەرۆكی كۆچكردوی ئەمریكا، خەڵاتەكەی بەدۆناڵد ترەمپ بەخشی و ڕایگەیاند، سیاسەتی دەرەوەی سەرۆك ترەمپ، كە چەندین ڕێككەوتنی ئاشتی و ئاگربەستی لەجیهاندا لێكەوتوەتەوە، وای لێدەكات شایانی پێدانی ئەم خەڵاتە و نازناوی ئەندازیاری ئاشتی بێت".

خەڵاتی "ئەندازیاری ئاشتی" كە لەساڵی 1995ەوە لەلایەن دامەزراوەی ڕیچارد نیكسۆن ساڵانە دەبەخشرێتە ئەو كەسایەتییانەی كە دنیابینییەكانی نیكسۆن بەرجەستە دەكەن لەبنیاتنانی جیهانێكی پڕ لەئاشتی و سەقامگیری.