پەیامێکی نوێ لەئێرانەوە.. لەشەڕی 12 رۆژەی ئیسرائیل و ئێراندا 50 وڵات بەشداریکردوە

جیهان

22/10/2025‌ 1093 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزیری ئیتڵاعاتی ئێران ئاشکرایدەکات، لەشەڕی 12 رۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیلدا دەزگای هەواڵگری زیاتر لە 50 وڵات هاوکاری ئیسرائیلیان کردوە لەدژی تاران.


سەید ئیسماعیل خەتیب، وەزیری ئیتڵاعات ( هەواڵگری ) ئێران ڕایگەیاند، ئەو وڵاتانە هێرشی بێدەنگییان کردوەتەسەر تاران و بەیەکگرتویی گەلی ئێران و پاڵپشتی هێزە چەکدارەکان، توانرا هەموو ئەو پلانانە لەناوببرێن.

ئەوەشیخستەڕوو،" دوژمنان ویستیان رژێمی ئێران بڕوخێنن و دابەشکاری لەناوخۆی وڵاتدا دروست بکەن ".