پەرلەمانی ئیسرائیل بڕیاری لكاندنی كەرتی ڕۆژئاوای پەسەند كرد

جیهان

22/10/2025‌ 766 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پەرلەمانی ئیسرائیل بڕیاریدا چەند ناوچەیەکی کەرتی ڕۆژئاوا بخرێنە ژێر دەسەڵاتی تەلئەبیبەوە.


ماڵپەڕی فەرمی پەرلەمانی ئیسرائیل بڵاویکردەوە کەلەکۆی 120 ئەندامی پەرلەمانی ئیسرائیل، 25 ئەندام پشتگیری پرۆژە یاسای "سەپاندنی سەروەری ئیسرائیل بەسەر خاکی یەهودا و سامیرە (کەناری ڕۆژئاوا)" دەکەن، لەبەرامبەردا 24 ئەندام دژایەتییان کردوە. 

ئەم هەنگاوەی پەرلەمانی ئیسرائیل،  دوای لێدوانەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ دێت لە 2ی ئەیلولدا وتی ڕێگە بەئیسرائیل نادات کەناری ڕۆژئاوا بخاتە پاڵ کەناری ڕۆژئاوا.

ئەمە لەكاتێكدایە، فەلەستینییەکان پێیان وایە کەرتی ڕۆژئاوا بەشێک دەبێت لەو دەوڵەتەی لەداهاتودا بۆ فەلەستینییەکان دادەمەزرێندرێت، ئیسرائیلیش لەساڵی 1967ـەوە چوەتە ناوو کەرتەکەو بەشی زۆری سێکتەرەکانی ئیداری و ئەمنیی کەرتەکەی لەدەستدایە.