شارپرێس:
به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى ئاژانسى سانا-ى فه‌رمى حكومه‌تى سوریا، ئه‌فسه‌رێكى پله‌باڵاى ڕژێمه‌كه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراوه، ده‌شڵێت، "ئه‌وكه‌سه‌ى ده‌ستگیركراوه، به‌رپرسى ژوره خوێییه‌كان بوه، واته به‌س كارى ئه‌وه‌بوه خوێ بكات به‌برینى ئه‌وكه‌سانه‌ى له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا بریندار ده‌كران".
ئاژانسه فه‌رمیه‌كه‌ى سوریا باسى له‌وه‌كردوه، له‌سه‌ره‌تا ڕوخانى ڕ‌ژێمى به‌عسى سوریاوه تائێستا، هەڵمەتی دەستگیرکردنی ئەوکەسانەی دەستیان لەتاوانەکاندا هەبووە به‌رده‌وامه.
له‌و ڕوه‌شه‌وه ڕاگه‌یه‌نراوێكى وه‌زاره‌تى ناوخۆی سوریا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه ده‌ڵێت، "ژەنەڕاڵی پێشوو (ئەکرەم سەلوم عەبدوڵڵا) ڕاده‌گه‌یه‌نین، ئه‌وكه‌سه تۆمەتبارە بەئەنجامدانی پێشێلکاریی توند لەزیندانی بەدناوی سێدنایە بەتایبەتی كه خودى خۆى سەرپەرشتیی ژورە خوێیەکانى كردوه".
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، ئه‌كره‌م سه‌لوم، كارى ئه‌وه‌بوه خوێ بكات به‌جه‌سته‌ى ماندوو بریندارى هه‌موو ئه‌وكه‌سانه‌ى له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه زۆر تونده‌كانى جه‌لادانى گرتوخانه‌ى سێدنایه بریندارده‌كران‌و هه‌ڵده‌واسران.
وه‌كو له‌هه‌واڵه‌كه‌دا ڕونكراوه‌ته‌وه، ئه‌و ژه‌نراڵه‌ى سه‌رده‌مى ڕژێمه‌كه‌ى ئه‌سه‌د، دیمه‌شقى جێنه‌هێشتوه‌و هه‌ر له‌وشاره خۆى حه‌شارداوه، به‌ڵام لقی بەرەنگاربونەوەی تیرۆر لەپارێزگای دیمەشق، دوای کاری وردی هەواڵگریی‌و چاودێریی بەردەوام، توانیویه‌تى شوێنی عەبدوڵڵا سه‌لوم دەستنیشان بكات‌و دواتریش دەستگیرى بكات.
حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع بڕیاریداوه، سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌ستیان له‌ئه‌نجامدانى تاوان‌و پێشێلكارییه‌كاندا هه‌بوه، ده‌ستگیریان بكات‌و ڕاپێچى دادگایان بكات.
