هەڕەشەیەکی توند لەترەمپەوە.. ئیسرائیل پاڵپشتییەکانی ئەمریکا لەدەستدەدات

جیهان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1128 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی توند لە بنیامین ناتانیاهۆ دەکات و دەڵێت، ئەگەر کەناری رۆژئاوا بلکێنێتە سەر خاکی ئیسرائیل، هەموو پاڵپشتییەکی ئەمریکا لەدەستدەدات.


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بە گۆڤاری "تایم"ی ڕاگەیاندوە،" بەدڵنیاییەوە ئیسرائیل ناوچەکانی کەناری رۆژئاوای نالکێنێتە سەر خاکەکەی، چونکە بەڵێنم بە وڵاتانی عەرەبی داوە، ئەگەریش ئیسرائیل ئەو کارە بکات پاڵپشتی ئەمریکا لەدەستدەدات ".

لەبارەی شەڕی غەززە، دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەکردوە،" رێگریم لە ناتانیاهۆ کرد لەجەنگی لەغەززە بەردەوام بێت، ئەگەر دەستوەردانم نەکردایە رەنگە ئەو شەڕە بۆ ماوەی چەند ساڵێکی دیکە بەردەوام بوایە ".