سێیەم فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەرچوو

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 364 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەتۆمەتی ئەنجامدانی هێرشی کیمیایی و بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو لە سوریا، دادگای فەرەنسا سێیەم فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بەشار ئەسەد دەرکرد.


ئاژانسی هەواڵی "AFP" فەرەنسی بڵاویکردەوە، ئەم فەرمانی دەستگیرکردنە پەیوەندی بە هێرشێکی کیمیایی رژێمی پێشوی سوریا لە مانگی ئابی 2013 بۆ سەر هەردوو ناوچەی غوتەی رۆژهەڵات و دوما لەنزیک دیمەشق هەیە، کە لەئەنجامدا سەدان کەسی سڤیل بەهۆی کاریگەرییەکانی غازی سارین گیانیان لەدەستدا.

پێشتر، دادگاکانی فەرەنسا دوو فەرمانی دیکەی دەستگیرکردنیان بۆ بەشار ئەسەدی سەرۆکی پێشوی سوریا دەرکردبوو، کە یەکێکیان لە 20ی شوباتی 2025 و ئەوەی دیکەشیان لە 19ی ئاب دەرچوە.