شارپرێس:
سەرۆکی لوبنان
گفتوگۆیەکی توندی نێوان خۆی و عەلی لاریجانی ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی
نەتەوەیی ئێران دەکات و دەڵێت،" پێموت کە بەرپرسیارێتی شیعەکانی لوبنان
لەئەستۆی مندان نەک تۆ ".
جۆزاف عەون، سەرۆکی
لوبنان لەچاوپێکەوتنێکی میدیاییدا ئاماژەی بەوەکردوە،" قسەی زۆر توندم بە
عەلی لاریجانی وت و پێموت شیعەکانی
لوبنان بەرپرسیارێتی منن نەک تۆ، دوای ئەو قسەیە لاریجانی پێیەکانی کەوتە لەرزین و
بەتوڕەییەوە کۆشکی سەرۆکایەتی لوبنانی بەجێهێشت، دوایی گەڕایەوە و داوای مۆڵەتی
لێکردم، بەڵام پێشوازیم لێ نەکرد ".
لەبارەی چەکدانانی حزبوڵا، جۆزاف عەون وتی، "بە سەبر و وریایی و
ژیرانە و هێمنانە کاردەکەین، لە هەستیارییەکان تێدەگەین و زۆر بە وردی مامەڵەیان
لەگەڵ دەکەین ".