مه‌زڵوم عه‌بدى‌و ئیلهام ئه‌حمه‌د له‌هه‌رێمى كوردستانن

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2341 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

هه‌ریه‌ك له‌ژه‌نراڵ مه‌زڵوم عه‌بدى‌و ئیلهام ئه‌حمه‌د به‌سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشتنه‌ هه‌رێمى كوردستان‌و ئه‌مڕۆ له‌دیدارى مێپس، عه‌بدى به‌شداریى یه‌كێك له‌پانێڵه‌كان ده‌كات.


له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رمیى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێم، هه‌ریه‌ك له‌ژه‌نراڵ مه‌زڵوم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده‌)و ئیلهام ئه‌حمه‌د هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیی هەرێمی باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا (ڕۆژئاواى كوردستان) گه‌یشتونه‌ته‌ هه‌رێمى كوردستان.

بانگهێشتى مه‌زڵوم عه‌بدى‌و ئیلهام ئه‌حمه‌د له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانیه‌وه‌، به‌مه‌به‌ستى به‌شداریكردنیانه‌ له‌كۆڕبه‌ندى مێپس له‌شارى دهۆك.



دوێنێ سێشەممە بەئامادەبونی 150 سەرکردەی، ناوخۆیی، هەرێمی‌و نێودەوڵەتی لە25 وڵاتی جیاواز، شەشەمین کۆڕبەندی ئاشتی‌و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس) لەزانکۆی ئەمریکی دهۆک دەستیپێکرد.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ مه‌زڵوم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتیى هه‌سه‌ده‌، له‌یه‌كێك له‌پانێڵه‌كاندا میوان ده‌بێت‌و دواین زانیاریی‌و گۆڕانكارییه‌كانى سوریا ده‌خاته‌ڕوو.

له‌دیدارى تایبه‌تى مێپس له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان دوێنێ ئاشكرایكرد، به‌فه‌رمى بانگهێشتى ژه‌نراڵ مه‌زڵوم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتیى هه‌سه‌ده‌ كراوه‌و وتى، "بانگهێشتكراوه‌و له‌ڕێگه‌یه‌ به‌ره‌و دهۆك".