شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ئاشكراكراون، چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى دوو لیژنه‌ى دروستكردوه بۆ دوو پرسى گرنگ، یه‌كێكیان دیاریكردنى كاندیدى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانه‌و ئه‌وى دیكه‌ش بۆ گفتوگۆكردنه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى دیكه‌ى ده‌ره‌وه‌ى شیعه‌كان به‌مه‌به‌ستى به‌شداریپێكردنیان له‌كابینه‌ى داهاتوى حكومه‌تى عێراق.
سەرچاوەیەکی سیاسیى ئاگادار ئاشكرایكردوه، دیاریكردنى كه‌سێك بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له(عه‌ممار حه‌كیم، هومام حه‌مودى‌و عه‌بده ئه‌لساده فرێجى)یه‌وه ده‌بێت.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه سیاسییه ئاگاداره‌كه، ئه‌وه‌ى یه‌كه‌میان لیژنه‌یه‌ك بوو، لیژنه‌كه‌ى دیكه بریتین له(نوری مالیکی، هادی عامری، فالح فەیازو موحسین مەندەلاوی)، ئه‌م كه‌سایه‌تییانه، لیژنەی دانوستانن لەگەڵ لایەنەکانی دیکە به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵیان بۆ به‌شداریكردن‌و پێكهێنانى كابینه‌ى نوێ.
ئاشكراكردنى ئه‌م زانیاریانه له‌كاتێكدان، دوشه‌ممه‌ى ڕابردوو چەند کاتژمێرێک دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبونەوەو گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانییان ڕاگەیاند کە خاوەنی زیاتر لە 150 کورسیین.
لاى خۆیشیه‌وه عامر فایز سەرۆکی هاوپەیمانیی تەسمیم‌و یەکێک لەبەشداربوانی کۆبونەوەکەی دوشه‌ممه‌ى سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان ڕاگەیاندوه، هەموو ئەو ناوانەی لەمیدیاکان وەک کاندید بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران ناویان دەهێنرێت، ورد‌و ڕاست نین‌و لەکۆبونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی باسی هیچ ناوێک نەکراوە، بەڵکو بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی ناوخۆیی دراوه تا هەڵسەنگاندن بۆ ناوی کاندیدەکان بکات، کاری لیژنەکەش دەستیپێکردوە.
