شارپرێس:
رۆژنامەیەکی روسی بڵاویکردەوە،
هەوڵێکی کوشتنی سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی روسیا لەلایەن هەواڵگری ئۆکرانیاوە لە
شاری مۆسکۆی پایتەختی ئەو وڵاتە شکستی هێنا.
رۆژنامەی
"مۆسکۆڤسکێج کۆمسۆمۆڵیتس"ی روسی هەواڵێکدا ئاماژەی بەوەکردوە،"
رۆژی هەینی رابردوو چەند کەسێک هەوڵیاندا سێرگی شۆیگۆ، سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی
روسیا و وەزیری بەرگری پێشوی ئەو وڵاتە بکوژن".
ئەوەشیخستەڕوو،" پلانە
لەلایەن دەزگای هەواڵگری ئۆکرانیاوە سەرپەرشتی دەکرا و لەپلانیاندا بوو لە لەناو
گۆڕستانێکی شاری مۆسکۆ پلانەکە جێبەجێ بکەن، بەڵام هەوڵەکە پوچەڵکرایەوە ".
هاوکات، ئاژانسی هەواڵی "تاس"ی روسی بڵاویکردوەتەوە، ژن و مێردێكی روسی و کەسێکی دیکەی بیانی بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ جێبەجێکردنی پلانەکە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی روسیاوە دەستگیرکراون.