ترەمپ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی چین ئەنجامدا

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 85 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پەیوەندییەکی لەگەڵ سەرۆکی چین ئەنجامدا.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە لەبەیاننامەیەکدا ستایشی پەیوەندییە "زۆر بەهێزەکەی" نێوان ئەمریکا و چینی کرد، ئەمەش دوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ شی جینپینگ هاوتاکەی، بەبێ ئەوەی باس لە پرسی مشتومڕاوی تایوان بکات.

لەبەیاننامەیەکدا ترەمپ پشتڕاستی کردەوە کە لە مانگی نیساندا سەردانی چین دەکات و سەرۆکی چینیش لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٦ سەردانی واشنتۆن دەکات.

ئەوەش بەپێچەوانەی بەیاننامەی فەرمی چینە کە ئاماژەی بەوەدابوو، پرسی تایوان لەگفتوگۆکاندا هەبووە، بەڵام ترەمپ هیچ ئاماژەیەکی بەو بابەتە نەکردووە.
ئ.ح