شارپرێس:
ئەمڕۆ هەرسێ ئەندامی شاندی کۆمسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتیو دیموکراسی، دەچنە دورگەی ئیمڕاڵیو لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆدەبنەوە.
میدیاکانی تورکیاو باکوری کوردستان بڵاویانکردوەتەوە، لەچەند کاتژمێری داهاتودا ئەندامانی وهفدهكه بەهێلیکۆپتەر دەگەنە دورگەی ئیمڕاڵیو تەواوی ئامادەکارییەکانیش لەلایەن دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت)ەوە ڕێکخراون.
ئەندامانی وهفدهكه پێکدێن لەهەریەک لەگوڵستان کڵچ جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی لەپەرلەمانی تورکیا؛ حوسێن یایمان، یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی ئاکپارتیو پەرلەمانتاری ئەم پارتەو فەتی یڵدز یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی مەهەپە بۆ کاروباری یاساییو هەڵبژاردن.
دوای ئەوەی له21ى 11ى 2025 کۆمسیۆنەکە بەدەنگی سێ لەسەر پێنجی ئەندامانی، بڕیاریدا وهفدێك پێکبهێنێت تاوەکو سەردانی ئۆجەلان بکات، دوێنێ شاندەکە داواکاری پێشکەشی وەزارەتی دادی تورکیا کرد بۆ چونە لای ئۆجەلانو وەزارەتی دادیش ڕەزامەندی لەسەر داواکارییەکە دەربڕی.
هەرچەند ژمارەیەک ئەندامیان هەیە لەکۆمسیۆنەکە، بەڵام جەهەپە وەک گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆن لەتورکیاو بەرەی ڕێگهی نوێ کە لەسێ پارتی پاشخان ئیسلامی پێکهاتوە ڕەتیانکردەوە بەشداربن لەوهفدهكهو كۆبونهوه لهگهڵ ئۆجهلان.
