شارپرێس:
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: "سەرکردەیەکی دیاری حزبوڵا"مان کردە ئامانج لە باشوری بەیروت.
سوپای ئیسرائیل ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، "سەرکردەیەکی دیاری حزبوڵای لوبنانیان کردە ئامانج لە هێرشێکی ئاسمانی "ورد" بۆ سەر باشوری بەیروتی پایتەختی لوبنان.
میدیای لوبنان بڵاویکردەوە هێرشەکە لەباشوری بەیروت بووە، بەڵام وردەکاری بڵاونەکردوەتەوە.
هەندێک سەرچاوەی لوبنانی باس لەوەدەکەن ئیسرائیل کەسی دووهەمی حزبوڵای کردووەتە ئامانج، بەڵام ڕون نییە کوژراوە یان نا.
ئەو سەرچاوانە ئاماژە بەوەدەکەن هەیسەم تەبتەبائی فەرماندەی گشتی باڵی سەربازی حزبوڵا کراوەتە ئامانج.
دەستەی پەخشی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، ئیسرائیل پێشتر ئەمریکای لەهێرشەکەی بەیروت ئاگادارکردووەتەوە.
ئ.ح